سێکتەری کارەبا لە نێوان حکومەت و کەرتی تایبەتدا
هاونیشمانیانیش زیاتر پاپەند دەبن بە بەکارهێنانی کارەبا بەشێوەیەکی دروست، کە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا نەکرێت، لەبەرامبەریشدا بەشێکی لە شرۆڤەکارانی ئابووری پێیان وایە کە پێدانی سێکتەری کارەبا بە کەرتی تایبەت هەڵەیەکی گەورەیە کە حکومەتی هەرێم دەیکات کە دواجار هاووڵاتیان باجەکەی دەدەن.
ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان تێکڕا 2 ھەزار و 750 مێگاواتە، تێکڕای خواست لەسەر کارەبا نزیکەی 3850 مێگاوات، خەرجی کارەبا ساڵانە 3 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بوو لە 2013 بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی بەکارهێنانی گازوایل لە وێستگەکانی کارەبا بەڕێژەی 10% دابەزیووە، خەرجی ساڵانەش بۆ 2 ملیار دۆلار دابەزیووە .
وەزارەتی کارەبا بەهۆی قەیرانی دارایی نەیتوانیووە کە پلان و پڕۆژەکانی جێبەجێ بکات کە بریتیە لە بنیاتنانی چەندنین وێستگەی ناوەندی کارەبا و فراوانکردنی تۆڕی گواستنەوەی کارەبا و بنیاتنانی چەندین هێڵی گواستنەوە، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی بەرزکردووەتەوە
RUDAW -
