ئاگادارییه‌كی گرنگ له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه بۆ قوتابیان
رۆژی 31/8/2016 كۆتایی هێندرا به تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می سه‌رجه‌م ئاماده‌ییه‌كان له كوردستان.
باپیر به‌كر به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زمونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كوردستان رایگه‌یاند: "له ئێستادا به فراوانی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانی خولی دووه‌می ئاماده‌ییه‌كان سه‌یر ده‌كرێت نمرەیان بۆ دادەنرێت و هه‌وڵ ده‌درێت كاره‌كان ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌نجامه‌كان بۆ قوتابیان ڕابگه‌یەنین".
باپیر بەکر، ڕوونی كرده‌وه له هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌رده‌چن، گوتی: "له رۆژی دووشه‌ممه یان سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رچاومان ڕوون ده‌بێت كه‌وا به‌ر له جه‌ژن یان دوای جه‌ژن ئه‌نجامه‌كان ڕابگه‌یەنین".
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زمونه‌كان ئاشكراشیكرد" "بەهەمان شێوەی خولی یه‌كه‌م ئه‌نجامه‌كانی خولی دووه‌میش له‌سه‌ر سایتی ئه‌زمونه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه".
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نزیكەی 75%ی قوتابیانی ئاماده‌یی كه‌وتنه خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان.
باس‌نیوز
