عەبدولقادر بازرگان: ئەمەریکا لەگەڵ پێشمەرگە و بارزانی دایە

 عەبدولقادر بازرگان: ئەمەریکا لەگەڵ پێشمەرگە و بارزانی دایە
عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ: ئێستا کاتی ئەوەیە یە کە سەرجەم هێزولایەنە سیاسییەکانی کوردستان پشتیوانی لە دەستپێشخەری بارزانی بکەن بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان و چۆنیەتی پێکەوە کارکردن لە قۆناغی داهاتووی سیاسی کوردستان".

ئەمەریکا لەگەڵ پێشمەرگە و بارزانیدایە

عەبدولقادر بازرگان، لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ بارزانی لەسەر ڕۆڵبینینی لە ئاشتەوای هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەڵێت: "پلانێکی تۆکمە دانراوە لە ئایندەیەکی نزیک بەهاوکاری پێشمەرگە مووسڵ ئازاد بکرێتەوە بۆیە ڕۆڵی بارزانی لە دەوڵەتدانی شەڕی لە دژی داعش زۆر سەرکەوتووانە بووە ئەمە سەرنجی دەوڵەتی ئەمەریکای بۆ خۆی ڕاکێشاوە، لە ئاستی سیاسیشی بارزانی هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە بسازێن ئەمە وای کردوە کە دەوڵەتی ئەمەریکا ڕاستەوخۆ پێی بلێت بە هەوڵی حەکیمانەی خۆت کێشەکان چارەسەر بکەن".

ئاماژە بەوەش دەکات لە هەرێمی کوردستان جگە لە پێکهاتەی کورد تورکمان کلد و ئاشوری و سریانی و ئێزدی پێکەوە دەژین، هەرێمی کوردستان توانیویەتی یەکسانی و دادپەوەری بپارێزرێت لە ناویاندا و هیچ جیاوازیەک لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و خودی بارزانییەوە بۆ پێکهاتەکان نییە هەموویان ژیانێکی ئازادانەیان هەیە لە کوردستان، لەناو هەموو پێکهاتەکان نوێنەری پەرلەمان هەیە ئێستاش جگە لە بارزانی هیچ کەسێک ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام بە مەرجێک دەبێت لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە پێکهاتە جیاوازەکانەوە هاوکاری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەن بۆئەوەی کەسێکی وادروست بکرێت لەم قەیران و لەم دۆخە چەقبەستووە سیاسییە ڕزگارببین.

بارزانی داوای پاراستنی پێکهاتەکان دەکات

دەربارەی ئایندەی دەشتی نەینەوا و پشتیوانی لە پێکهاتە جیاوازەکان بۆ دروستکردنی هەرێمێک یان پارێزگاریەکی سەربەخۆ عەبدولقادر بازرگان ئاماژە بەوە دەکات کە بارزانی لەگەڵ عێراق و ئەمەریکاش لەبارەی گەرەنتی پێکهاتەکانەوە باسی کردووە و پێداگیری لە بوونی پێکهاتە جیاوازەکان و پاراستنیان کردووە لە دەستووری عێراقیش ئەگەر بارزانی نەبوایە ئەو مافەی ئێستا بە پێکهاتەکان دراوە نەدەبوو بارزانی ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە چەسپاندنی مافی پێکهاتەکان لە عێراق، بۆیە ئێستا بارزانی داوادەکات کە دەشتی نەینەوا و شنگال بکرێنە دوو پارێزگا ئەوە ڕێزگرتنە لە مافی پێکهاتەکان لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان تەنیا کورد ناژیت لە کوردستان پێکهاتە جیاوازەکان مافی خۆیانە لە چوار چێوەی وڵاتێکدا بژین کە خۆیان دیاریان کردووە و ئەگەر هاتوو ئەم مافە درایە پێکهاتەکان ئەو کاتە بەبەڵگەوە دەسەلمێنرێت کە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی کوردستانییە نەک کوردی.

گۆڕان دەرگای گفتوگۆی داخستووە

دەرگاداخستنەکەی هەندێک لایەنی کوردستان بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان، سەرۆکی بزووتنەوەی چاکسازی تورکمان ئاماژە بەوە دەکات، ماوەیەک پێش ئێستا هەولێکی جیددی بارزانی هەبوو لە ڕێگای نوێنەری خۆیەوە سەردانی سەرجەم لایەنە کوردستانیەکانی کرد ئەم هەوڵە دەرفەتێکی زۆر گرنگ و زێڕین بوو کە لایەنەکان کۆبکاتەوە و دەستپێشخەری بارزانی لەو بارەوە گرنگ بوو کاتەکەی زۆر گرنگ بوو بەتایبەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان بەڵام ئەو لایەنە سیاسییەی درەگای گفتوگۆ قوفڵ دەدات زیان بە خۆی دەگەیێنێت زیان بە خەڵکی کوردستان ناگەیێنێت بەڵام دەبێت هەموو لایەنەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆ ببنەوە بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی تازە بکرێت، ئەوەشی خستەروو: کێشەکانی هەرێمی کوردستان بە کۆبوونەوەی سیاسی دەکرێت نەک پەنابردنە بەر ڕاگەیاندن و ئەوەی لایەنێک کە نایەوێت بێتەوە پێشەوە بۆ چارەسەر گرفتەکان بزووتنەوەی گۆڕانە چونکە ئەو دەیەوێت مەرجی پێشوەختەی هەبێت لە کاتێکدا هەموو لایەکمان داوادەکەین کە سیاسەتێکی تازە لە کوردستان هەبێت چونکە بیرکردنەوەی تەسکی حزبی کێشەکان چارەسەر ناکات.

داوا دەکەین یەکێتی سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەربگرێت

دەربارەی پێشنیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکۆایەتی پەرلەمانی وکردستان وەربگرێت تا گرێکوێرەی سیاسی کوردستان بکرێتەوە، عەبدولقادر بازرگان ئاماژە بەوە دەکات کە کاتی خۆی کۆبوونەوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجام درا لەوێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەبوون لەگەڵ پێکهاتەکانی کوردستان کۆبوونەوە ئیمە لەوی داوامان کرد پەرلەمان کاراکردبکرێتەوە چونکە چارەنووسی ڕیفراندۆم بەستراوە بە پەرلەمانی کوردستانەوە، بۆیە ئێمە داوادکەین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێشخەر بێت لە وەرگرتنی ئەو پۆستە؛ دیارە بزووتنەوەی گۆڕان نەیتوانی سیاسەتێکی یەکسانی هەبێت لە سەرۆکایەتیکردنی پەرلەماندا، بۆیە ئەمە ئەو پێشنیارەمان پێ باشە.












KDP
Top