جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: پارێزگای هه‌ولێر 50 ملیار دیناری به‌ڵێنده‌ران قه‌رزاره
سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌وه دا، بڕیاره مانگانه بودجه‌یه‌ك بدرێته به‌ڵێنده‌ران، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر جووڵه‌ی پڕۆژه‌كان و گوتی: "بڕیاره بودجه‌یه‌كی مانگانه كه بڕه‌كه‌ی 10 ملیار دیناره بۆ سه‌رتاسه‌ری كوردستان خه‌رج بكرێت، بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی كه وا چه‌كی پاره‌ی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تیان له‌لا ماوه، ئه‌گه‌رچی پاره‌كه كه‌مه، به‌ڵام هه‌ر باشه و جووڵه‌یه‌ك دروست ده‌كات بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر روونی كرده‌وه، ته‌نیا له هه‌ولێر پارێزگا 50 ملیار دیناری پاره‌ی پڕۆژه‌ی خه‌ڵك و به‌ڵێنده‌ران قه‌رزاره، گوتی: "بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر پێویستمان به 250 ملیار دینار هه‌یه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی 50 ملیار دیناری به‌ڵێنده‌رانیش قه‌رزارین".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌یه، به‌ڵام ده‌گوترێت له هه‌ولێر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردن و كاركردن.
تاهیر عه‌بدوڵا گوتی: "به‌شێك له‌و پرۆژانه به‌ڵێنده‌ره‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن و به قه‌رز ده‌یكه‌ن".
بڕیاره بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر له لایه‌ن یابان ته‌رخان بكرێت و په‌رله‌مانی عێراقیش ئه‌و قه‌رزه‌ی په‌سند كردووه كه یابانییه‌كان خۆیان راسته‌وخۆ جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش قازانجی زۆری بۆ هه‌ولێر ده‌بێ.
تاهیر عه‌بدوڵا ڕوونی كرده‌وه: "ئه‌و قه‌رزه‌ی یابانییه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه نییه، به‌ڵكو بۆ پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێره، ئه‌و پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه و چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر ده‌كات و ئاوه‌كه‌شی جارێكی تر سوودی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، ئه‌ویش به چه‌ند قۆناخێك جێبه‌جێ ده‌كرێت".
جه‌ختی كرده‌وه، ئاوه‌ڕۆ یه‌كێكه له كێشه كۆنه‌كانی هه‌ولێر، چونكه هه‌ولێر ئاوه‌ڕۆی نییه، گوتیشی: "ئاوه‌ڕۆی قورس له هه‌ولێر نییه و دیزاینی پڕۆژه‌ی ئاوی قورسی هه‌ولێر 6 ساڵه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی جێبه‌جێ كراوه، پرۆژه‌كه پێویستی به بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه و خۆشبه‌ختانه ئه‌و قه‌رزه‌ی یابانی بۆ ته‌رخان كراوه و ئومێد هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی ئیداری له ناحیه و قه‌زا و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام درا و بڕیاره گۆڕانكارییه‌كان به‌رده‌وام بن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ڕوونی كرده‌وه، لیژنه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه هه‌یه و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كراون له‌م قۆناخه‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه و نازانرێت گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوو چۆن ده‌بن.
پێوه‌ند به ته‌رخانكردنی 20%ی داهاتی شاره‌وانییه‌كان بۆ خودی شاره‌وانییه‌كان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، تاهیر عه‌بدوڵا گوتی: "ئه‌و بڕیاره شتێكی باشه و كاریگه‌رییه‌كی كه‌می ده‌بێت له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان، بۆ نموونه له هه‌ولێر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك به‌م داهاته جێبه‌جێ ده‌كرێن، وه‌كو قیڕتاوكردن و چاككردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كان، ئه‌وانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كاره نابێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشوو كه ساڵانه به سه‌دان ملیار دینارمان بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌رخان ده‌كرد".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی زێده‌ڕۆیی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌یگوت: "دوای لیژنه چاكسازییه‌كه‌ی بارزانی، به‌پێی زانیارییه‌كانمان زێده‌ڕۆییكردن له هه‌ولێر زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و زیاتر كۆنتڕۆڵ كراوه، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه هه‌یه كاردانه‌وه هه‌یه و رێگری ده‌كرێت و دیارده‌كه زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌و خانووانه‌ی كه به زێده‌ڕۆیی له سنووری هه‌ولێر دروست كراون و چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌و گوتی: "به شێوه‌یه‌كی واقیعبینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و خانووانه ده‌كه‌ین كه به زێده‌ڕۆیی دروست كراون، كارێكی ئاسان نییه ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی كراون هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام ده‌بێ رێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزرێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و حكوومه‌تدا بێت و له‌گه‌ڵ ماسته‌رپلان بگونجێت و شتێك بكرێت كه‌س زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ره‌چاوی گه‌وره‌بوونی شاره‌كه بكرێت و سیمای شار تێكنه‌درێت.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و زانیارییانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن مانگانه پارێزگای هه‌ولێر 400 ملیۆن دینار له به‌غدا وه‌ربگرێت: "له‌وه‌ته‌ی حكوومه‌تی به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، پارێزگاری هه‌ولێر هیچ بودجه‌یه‌كی له به‌غدا وه‌رنه‌گرتووه، هه‌ر شتێك له‌مباره‌یه‌وه بگوترێت دووره له راستییه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه‌ی عێراق له هه‌ولێرن، به هیچ جۆرێك ره‌چاوی ئه‌وه نه‌كراوه و له لایه‌ن به‌غدا غه‌درێكی زۆر له هه‌ولێر كراوه.
ئه‌و ئاشكرای كرد، به‌پێی ئاماری ساڵی 2015 رێژه‌ی دانیشتووانی هه‌ولێر نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سه و زیاتر له 500 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ریش له سنوورى پارێزگای هه‌ولێر هه‌ن.
باسنيوز
