ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە ئێران زیندانی کرا
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا مستەفا خەلیل ڕاد، ڕۆژنامەنوسی کوردی خەڵکی شاری بجنووردی پارێزگای خۆراسانی باکوور، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، ڕەوانە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
ئەو ڕۆژنامەوانە کوردە بە تۆمەتی"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردەییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و بەرێوەبەری لاپەڕەی تایبەتی فەرهەنگ و هونەری کوردەکانی خۆراسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک" لەلایەن دادگای شاری بجنوردەوە بە شەش مانگ زیندان و لێدانی 74 قامچی مەحکووم کراوە.
مستەفا خەلیل ڕاد، دوو مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش 15 ڕۆژ لە دەستبەسەری بەدانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە ئێستا، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، لە زیندانی ناوەندی شاری بجنورد دەستبەسەرە.
باسنيوز
