لێدوانێكی ساڵح موسلیم رەت دەكرێتەوە.. سنوور كراوەیە و هیچ كێشەیەك نییە
(شەوكەت بەربەهاری)، رياگەیاند: "هاوسەرۆكی پەیەدە (ساڵح موسلیم)، ئەوە جاری یەكەم نییە ئەو جۆرە لێدوانانە دەدات كە هیچ راستییەكی بۆ نییە، بگرە ماوەیەكی زۆر بوو بازرگانی دەكرا ئێمە گومرگمان لە خەڵك وەرنەدەگرت و ئەوان گومرگیان وەردەگرت، ئەو كارەی ئێمەیش لە پێناو ئەوەدا بوو كە ژیانی خەڵك خراپ بوو، بەڵام ئەوان بە هیچ شێوەیەك ئامادە نەبوون بێ گومرگ خەڵك دەرباز بكەن".
(بەربەهاری) گوتیشی، لە ئێستادا سنوور كراوەیە و بازرگانەكان هاتوچۆ دەكەن و هیچ كێشەیەك نییە و كارەكان بە رێكوپێكی بەڕێوە دەچن، چونكە ئەوان رێگری لە بارزگانی ناكەن، لەبەر ئەوەی لە بەرژەوەندیی خۆیاندایە.
بەڕێوەبەری خاڵی سنووری پێشابوور دهشڵێت، پەیەدە بە هیچ جۆرێك جگە لەوانەی خۆیان نەبێت رێگە بە ئەندام و لایەنگرانی ئەنەكەسە نادەن بچنە رۆژئاوای كوردستان و رێگرییان لێ دەكەن، بەڵام بۆ بازرگانی ئاساییە.
KDP
