"رێككەوتنی هەولێر و بەغدا، نەیهێشت نەوتی كەركووك بە تاڵان ببرێت"
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان (دیاری حوسێن)، رایگەیاند: "فرۆشتنی نەوتی كەركووك لە رێگەی تەنكەرەوە جگە لە زیان، هیچ قازانی نییە، بۆیە فرۆشتنی نەوتی كەركووك لە رێگەی فەرمییەوە زۆر باشترە، لەبەر ئەوەی گەر بەتەنكەر بێت ناشەفاف دەبێت و كەس نازانێت چەند دەفرۆشرێت و بە چەند دەبێت و داهاتیشی چەند دەبێت، بۆیە بەرژەوەندیی خەڵكی كەركووك لەوەدایە كە لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە بفرۆشرێت، بۆ ئەوەی پرۆسەكە شەفاف و ڕوون بێت".
(حوسێن) گوتیشی، پێشتر و ئێستایش نەوتی كەركووك بە تەنكەر دەفرۆشرێت و دیاریشە كە قافڵەیان بەستووە بەرەو پەروێزخان و لە باشماخ بەرەو ئەودیو دەچێت، ئەمەی كە هەوڵی بۆ دەدرا بۆ پەردەپۆشكردنی ئەمە بوو، بۆ ئەوەی سبەی بە خەڵكی بڵێن ئەو نەوتە بە فەرمی دەڕوات، بەڵام حكوومەتی هەرێم رێگری لەو هەوڵە كرد، بۆ ئەوەی بەتاڵان نەبردرێت.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی دەشڵێت، نەوتی كەركووك كە بە فەرمی دەڕوات بۆ دەرەوە، سوودی بۆ خەڵكی كەركووك هەیە، چونكە حكوومەت هاوكاریی دارایی زۆری كەركووكی كردووە كە پارێزگار خۆی باسی لێوە كردووە، بۆیە حكوومەتی هەرێم گەر نەوتیش نەڕوات، بتوانێ هاوكاری دەكات و جگە لەوەیش بە هەزاران فەرمانبەر لەسەر میزانیەی حكوومەتی هەرێم مووچە وەردەگرن، بۆیە رۆییشتنی نەوت لە رێگەی فەرمییەوە، قازانی بۆ كەركووك گەلێك زۆرە.
KDP
