پۆلیسی هەولێر 20 تاوانباری دەستگیر كرد
لە كۆنگرەكەدا بەرێوەبەری پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە كرد "لەماوەی ڕابردوو چەندین تاوان لە هەولێر ڕوویان داوە کە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش تاوانبارانیان دەستگیر كردووە كە 10 تاوان ئەنجام دراون و 20 تاوانباریش دەستگیر كراون."
هەروەك گوتی: "لە تاوانبارانی دزیكردن كە دوو تاوانبار بەهۆی دزینی ئۆتۆمبێل لە هەریر دەستگیر كراو ن تاوانبارانی دووەمیش 4 كەسن و دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ پۆلیس دەستگیر كراون."
ئەو تاوانانەی كە تایبەتن بە كوشتنی ئەو هاووڵاتیەی باوكی كوشتووە تاوانبارەكە دەستگیر كراوە و تاوانی كوشتنی دووەمیش كە سێ كەس تۆمەتبارن، بەهۆی بوونی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە گەڕەكی كووران هاوڕێیەكی خۆیان كوشتووە و بەپێی مادەی 406 دەستگیر كراون."
3 باندی دزیكردن دەستگیر كراون و 2 باندیان ڕادەگەیەنین و باندی سێیەم بەهۆی ئەوەی كە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ تەواو نەبووە، بۆیە وێنەكانیان ناخەینەڕوو، بەڵام بەپێی مادەی 443 دەستگیر كراون.
تاوانبارێك لۆرییەك گەنمی جووتیارانی دزیوە و دەستگیر كراوە، هەروەها تاوانبارانی دیكەی دزیكردن كە سێ كەسن و لە دووكانێكی پارەگۆڕینەوە دزییان کردووە و دەستگیر كراوون.
هاوکات دەستگیركردنی دوو تاوانباری دیكە كە تاوانی دزییان ئەنجام داوە لە ماڵان و دوو تاوانباری دیكە كە تەنیا ئۆتۆمبێلیان دزیوە و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن دەستگیر كراون و دوو تاوانباری دیكە كە تاوانی دزییان لە ماڵان ئەنجام داوە، بەپێی ماددەی 443 دەستگیر كراون.
باسنیوز
