وه‌زیری په‌روه‌رده: جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ناتوانن له‌مه‌ودوا سه‌رپه‌رشتی قوتابخانه‌كانیان بكه‌ن
پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌شاری سۆران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی له گفتوگۆدان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌ره‌وتی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن كه توركیا داوای داخستنیان ده‌كات.
وتیشی چیتر رێگه ناده‌ن قیاده‌ی ئه‌و قوتابخانانانه له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌تێكه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت كه توركیا به "تیرۆریست" ناوی ده‌بات "جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ناتوانن له‌مه‌ودوا سه‌رپه‌رشتی قوتابخانه‌كانیان بكه‌ن".
ئه‌نقه‌ره فه‌تحوڵا گوله‌ن و رێكخراوه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات كه له‌پشت هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموز/7 ه‌وه بوون، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه داوای داخستنی قوتابخانه‌و كۆلێژه‌كانی سه‌ر به‌و ره‌وته‌یان كردووه له‌وڵاتان له‌ناویاندا هه‌رێمی كوردستان.
مانگی رابردوو مه‌سعود بارزانی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا‌و له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا كه له‌ئه‌نقه‌ره پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا رێككه‌وتوون به‌جۆرێك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و قوتابخانانه بكه‌ن كه زیان به‌ر خوێندكاران نه‌كه‌وێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده دڵنیایی دایه خوێندكاران و كه‌سوكاریان كه له‌و قوتابخانانه ده‌خوێنن و رایگه‌یاند، به‌هیچ جۆرێك ئاینده‌یان نافه‌وتێت و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و خوێندكارانه له‌سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه‌یه.
وتیشی كه ئه‌و قوتابخانانه له‌مه‌ودوا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌وڵیشده‌ده‌ن ئاستی زانستی قوتابخانه‌كان له‌وه‌ی ئێستا به‌رزتربكرێنه‌وه.
ره‌وتی خزمه‌تی سه‌ر به فه‌تحوڵا گوله‌ن خاوه‌نی ده‌یان قوتابخانه‌و كۆلێژن له‌هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی واده‌ی ده‌ستبه‌كاربونی مامۆستایان وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ واده‌ی "موباشه‌ره‌ی" مامۆستایانه‌و دوای جه‌ژنی قوربان وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڵێنیشیدا به‌رگری ته‌واو له مامۆستایان بكات و فشار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان وه‌كو پێداچونه‌وه به پاشه‌كه‌وتی موچه كه پێشتر حكومه‌ت له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵێنی پێداون.
خه‌ندان
