ئەمڕۆ موچەی مانگی حەوتی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ١ی ئەیلولی ٢٠١٦ موچەی مانگی حەوتی پێشمەرگەی زێرەڤانی و ڕۆژی ٤ی ئەیلولیش کە دەکاتە یەکشەممە موچەی مانگی حەوتی هێزی ئامادە دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێداکە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا موچەی مانگی حەوتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان لەگەڵ یەکەی ٧٠ و ٨٠ دابەشکرا.
