ئەمڕۆ موچەی مانگی حەوتی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ موچەی مانگی حەوتی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی مانگی حەوتی پێشمەرگەی زێرەڤانی و ڕۆژی یەکشەممەش موچەی هێزی ئامادە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ١ی ئەیلولی ٢٠١٦ موچەی مانگی حەوتی پێشمەرگەی زێرەڤانی و ڕۆژی ٤ی ئەیلولیش کە دەکاتە یەکشەممە موچەی مانگی حەوتی هێزی ئامادە دابەشدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێداکە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا موچەی مانگی حەوتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان لەگەڵ یەکەی ٧٠ و ٨٠ دابەشکرا.





Top