گەنجێک لە فەیسبووك خولی زمانی ئینگلیزی کردووەتەوە

گەنجێک لە فەیسبووك خولی زمانی ئینگلیزی کردووەتەوە
گەنجێک لە شاری هەولێر لەڕێگەی فەیسبووکەوە خولێکی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی کردووەتەوە و 11 هەزار خوێندكاری هەیە.

ماکۆس کەڕەم، خاوەنی بیرۆکەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە رێگەی ئۆنلاین لە سەرەتای ئەم ساڵەوە دەستیان بە کۆرسی زمانی ئینگلیزی کردووە لەڕێگەی فەیسبووکەوە و تائێستا زیاتر لە 191 هەزار ئەندام و 11 هەزار خوێندكاریان هەیە، ژمارەیەکی زۆری قوتابیانیش بڕوانامەیان لە خولەکە بەدەستهێناوە.

ماکۆس گوتیشی"لە هەموو شارەکانی کوردستان ئەنداممان هەن، هەروەها ئەو گەنجانەی تازە چوونەتە دەرەوەی وڵاتیش سوودیان لە کۆرسەکان بینیوە".





رووداو
Top