گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا: سبه‌ى كێشه‌ى كه‌مى كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت
حه‌مه‌ده‌مین هه‌ورامی، گوته‌بیژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ى چوار ڕۆژه كێشه‌ى گه‌یشتنى غاز بۆ وێستگه‌ى كاره‌باى خورمه‌ڵه كه ده‌كه‌وێته خۆرئاواى شارى هه‌ولێر سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بڕی كاره‌باى به‌رهه‌م هاتوو نزیكه‌ى 200 مێگاوات كه‌مى كردووه".
ڕوونیشكرده‌وه كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاتووته‌نه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه و سبه‌ى پێنجشه‌ممه(1-9-2016) كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و بڕی به‌رهه‌م هێنانى كاره‌با وه‌ك پێشووترى لێ دێته‌وه.
BAS NES -
