بەهۆى دانەمەزراندنیانەوە بڕوانامەکانیان سوتاند
دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کەرکوک نیگەرانیی خۆیان نیشاندا لە دیاریکردنی کەمترین پلەى دامەزراندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە بۆ شارەکەیان کە تەنها ٣٧٢ پلەى وەزیفییە، لە بەرامبەردا بۆ شارەکانی دیکەى عێراق ٨٠٠ بۆ هەزار پلەى وەزیفی تەرخانکراوە، هەربۆیە دەرچووانی خۆپیشاندەر داواکارن لە پەروەردەى شارەکەیان بەو ڕێژە کەمە ڕازی نەبێت و ڕەتی بکاتەوە.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەى کەرکوک نێردراوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ٣٧٢ پلە وەزیفییە تەنها بۆ قەزا و ناحییەکانە و شوێنە بەتاڵەکانی پێ پڕ دەکرێتەوە، واتا فۆرمی دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلیژ و پەیمانگاکانی ناو شارە نییە و ناتوانن سوودمەندبن لەو پلە وەزیفییانە.
له ساڵی ٢٠١٣ەوه پرۆسەى دامەزراندن لە شاری کەرکوک ڕاگیراوە و بە وتەى بەرپرسانی شارەکەش وەزارەتە جیاجیاکانی عێراق کەرکوکیان لە دامەزراندن بێبەش کردووە.
NRT -
