بریندارانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه چاویان له چاره‌سه‌ری یه‌كجارییه
كوبرا عه‌بدوڵا، بريندارى كيميايى، ده‌ڵێ"هه‌ناسه‌كه‌م سوار ئه‌بێت و ئه‌ڵێى ئاوا ده‌ست ئه‌گرن به بينه قاقام، هه‌فته‌ى دوو جار ده‌چم بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتن".
هاوكار سابير، بريندارێكى دیكه‌ی چه‌كى كيميايىه، ئه‌و ده‌ڵێ"ته‌نگه نهفهسیم زۆره، سیيهكانم ته‌واو نين، له %65ى سيیهكانم له ده‌ستداوه، گرفتار بووين خه‌ريكه گيانله دهستدهدهين، داوايان لێده‌كه‌ين ئاوڕێكمان لێبده‌نه‌وه".
970 بريندارى چه‌كى كيميایى له باشوورى كوردستان هه‌ن، ده‌زگاى ژيانه‌وه6 ئامێرى دروستكردنى ئۆكسجين و 28 ئامێرى ههڵماندنيان پێشكه‌ش به هه‌ندێك له برينداره‌كان كرد.
ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى ده‌زگاى ژيان، ده‌ڵێ "حاڵه‌تى به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كيميایى رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت، توانايه‌كى ته‌ندروستى دياریكراومان هه‌يه ئه‌ويش به پشتگيرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، ئه‌و ئامێره‌ى پێمانداون ته‌نها ده‌توانێت به‌رده‌وامى به حاڵى ئه‌و نه‌خۆشه بدات ته‌نها بۆ مانهوهىهتی".
برينداره‌كانى چه‌كى كيميایى له ناوه‌وه‌ى ووڵات چاره‌سه‌ری یه‌كجارییان نيیه، ساڵێكيش ده‌بێت هيچ كامێكيان نه‌نێردراونه‌ته ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
سه‌عدون محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێ " ده‌سه‌ڵات لاى سه‌رۆكى حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه، لاى وه‌زاره‌تى شه‌هيدان نیيه، وه‌زاره‌تى شه‌هيدان داوا ده‌كات، لايه‌نى جێبه‌جێكاره و قسه‌ى خه‌ڵك و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌گه‌يه‌نێت، كه ئه‌وان جێبه‌جێى ناكه‌ن، وه‌زاره‌تى شه‌هيدان چى بكات".
له ساڵى 2008ه‌وه به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌يه دانراوه، بڕيار بوو له دوو ساڵدا ته‌واو بكرێت، چه‌ند جارێك به‌رپرسانى ته‌ندروستى بهڵێنيانداوه و هه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه، له ساڵى 2003شه‌وه تاوه‌كو ئێستا 92 بريندارى چه‌كى كيميایى به‌هۆى كاريگه‌رى برينهكانيان كۆچى دوایيكردوة
RUDAW -
