كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا: پشتیوانی لە ئامانجە سیاسییەکانی حزبی دێموکرات دەکەين

كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا: پشتیوانی لە ئامانجە سیاسییەکانی حزبی دێموکرات دەکەين
شاندێکی کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر, لە سەردانێکیدا بۆ بنکەی دەفتەری سیاسیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ خەباتی حزبی دێموکرات دەبڕی رایانگەیاند خەباتی حزبی دێموکرات خەباتێکی سیاسی و رەوایە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئۆرگانی فەرمیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە شاندێکی کۆنسولخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە سەرپەرەستی جێف مازۆر، جێگری بەرپرسی بەشی سیاسیی کۆنسولخانەی ئامریکا لە هەولێر، لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لایەن حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا جێف مازۆر رایگەیاندووە سەردانەکەی بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر رەوشی سیاسیی و خەبات و تێکۆشانی حزبی دێموکرات و ئاستی کاریگەریی ئەم خەباتە بەرامبەر بە رژێمی ئێران بووە و گوتوویەتی پشتیوانی لە ئامانجە سیاسییەکانی حزبی دێموکرات دەکەن.
K24 -
Top