لە سلێمانی بۆ یەکەمجار چارەسەری شێرپەنجە بە تیشكی ناوەكی بۆ نەخۆشێك ئەنجامدرا
ئەمڕۆ لەسەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بە تیشك، بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، چارەسەری شێرپەنجە بە تیشكی ناوەكی بۆ نەخۆشێك ئەنجامدرا.
هاوکات میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی چارەسەری شێرپەنجە بە تیشکی ناوەکی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئامێری چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بە تیشكی ناوەكی و خزمەتگوزارییەكانی بەردەست دەبێت و پێویست ناکات نەخۆش بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی ئەو چارەسەرە.
وتیشی، بەمەش سلێمانی دەبێتە یەكەمین پارێزگا لەسەر ئاستی هەموو عێراق كە بۆ یەكەمینجار ئەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دابین بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆربەی نەخۆشەكان كە دەچوونە دەرەوەی هەرێم بۆ ئەو چارەسەرە، تێچوویەكی زۆر لەسەریان دەكەوت كە نزیكەی پێنج بۆ حەوت هەزار دۆلاری ئەمەیکی بوو، بەڵام ئێستا لە سەنتەری ژیانەوە لە شاری سلێمانی بێ بەرامبەر ئەو چارەسەرە بۆ نەخۆش دەكرێت.
