بارزانی و عەبادی لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان و هەولێر و بەغدا بە تەلەفۆن قسەیان کرد

بارزانی و عەبادی لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان و هەولێر و بەغدا بە تەلەفۆن قسەیان کرد
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارزانی و عەبادی باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد و بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەربڕیوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ ٣١ ی ئابی ٢٠١٦ بارزانی و عەبادی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کردوە و بارزانی سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لە شاندی حكومەتی هەرێم کراوە بە سەرۆكایەتی نێچیروان بارزانی سەرۆكی حكومەت.

هەروەها بارزانی خۆشحاڵی خۆشی دەربڕیوە لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكان و هیوای خواست پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت.

هاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی شاندی هەرێم و ئەنجامی كۆبوونەوەكان بە تایبەت لەبارەی نەوت و ئامادەكاری بۆ ڕزگاركردنی موسڵ دەربڕی و ئەنجامەكانی كۆبوونەوەكانیشی بەرز نرخاندوە.

سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاندوە، کە هەردوو لایەنەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی و ڕاوێژ کردووەتەوە لە نێوانیاندا.
NRT -
Top