دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کەرکووک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا
خوێندکاران به سووتاندنی بڕوانامه و جلوبه‌رگی ده‌رچوونیان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و سه‌رجه‌میان ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كه‌ركووكن، به‌شێكیان زیاتر له شه‌ش ساڵه خوێندنی ته‌واوكردوه، بەڵام هێشتا هه‌رچاوی له دامه‌زراندنه.
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م ده‌رچووانه‌ی توڕه و نیگه‌رانكردوه، ده‌ست نیشانكردنی ته‌نیا 370 پله‌ی دامه‌زراندنه بۆ كه‌ركووك، له كاتێكدا پارێزگا هه‌یه رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی هێنده‌ی كه‌ركووكیش نابێت، كه‌چی به‌غدا زیاتر له هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندنی بۆ ته‌رخان كردوه .
نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی "وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی عیراق، دامه‌رزاندنی بۆ پارێزگاكان ناردوه به‌شی كه‌ركووك له‌و دامه‌زراندنه ته‌نیا سێ سه‌د و حه‌فتا پله‌یه و به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه، بۆیه ئێمه ئه‌و رێژه كه‌م ره‌تده‌كه‌ینه‌وه". گوتیشی "داوا له به‌رپرسانی كه‌ركووك و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌كه‌ین له ئاست ئه‌م بابه‌ته بێنه ده‌نگ و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ماف بۆ ده‌رچووان بگه‌ڕێننه‌وه".
عومه‌ر قادر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك بۆ كهناڵًهكانی راگه‌یاندن گوتی "داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان به کورد، توركمان و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ین فشاری جددی دروست بكه‌ن، چونكه ته‌رخانكردنی ئه‌و رێژه‌یه زۆر كه‌مه چونكه سێ ساڵه دامه‌زراندن بۆ كه‌ركووك نه‌هاتووه ".
له ساڵی 2013-ه‌وه 729 ده‌رچووی زانكۆ و پەیمانگاکان به فه‌رمی دامه‌زراون، به‌غدا له‌و ساڵه به‌دواوه هیچ پله‌یه‌كی دامه‌زراندنی بۆ كه‌ركووك ته‌رخان نه‌كردوه، واته نزیكه‌ی سێ ساڵه ده‌رچووانی ئه‌م پارێزگایه‌ی له دامه‌زراندن بێ به‌شكردووه .
کوردستان
دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کەرکووک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا
لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 8 خولەک لەمەوبەر
رووداو -
