کوڕەك تیلیکۆم هاوکاری دەگەیێنێتە ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە
لە روونکردنەوەیەکەدا کۆڕەک تیلیکۆم ئاماژەی بەوەداوە کە "لە درێژەی هەوڵ و چالاکییە مرۆڤ دۆستانە و خێرخوازییەکانی بۆ سەر ئاوارەکان، کوڕەك تیلیکۆم جارێکی دیکە لە کەمپی دیبەگە رووی هاوکاری و خزمەتگوزارییەکانی ئاراستەی ئاوارەکانی دەستی داعش کرد، کە ئێستا بە هەزاران هاووڵاتی ناوچەی موسڵ و دەوروبەری پەنایان بردووەتە کەمپەکە ".
لەم کەمپینەدا کوڕەك تیلیکۆم زۆربەی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەك، خواردن، جلوبەرگ و کەرستەی پاککەرەوە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی ئەم کەمپە دابینکرد.
لە روونکردنەوەی کۆڕەک تیلیکۆمدا ئاماژە بەوەشدراوە کە " کۆمپانیاکە ژمارەیەکی بەرچاو سیم کارت و یەکەی پێویستی پێشکەشکرد، کە بووە جێگای دڵخۆشی و سوپاسگوزاری دانیشتوانی کەمپەکە و پێزانینیان ئاراستەی کوڕەك تیلیکۆم کرد بۆ دابین کردنی ئەم پێداویستیانە".
رووداو -
