وەزیری تەندروستی: داوامان لە تورکیا کردووە بۆ ڤیزای نەخۆش هاوکاریمان بکات

 وەزیری تەندروستی: داوامان لە تورکیا کردووە بۆ ڤیزای نەخۆش هاوکاریمان بکات
ئەمڕۆ د. ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا ئاشكرای كرد كە لە سەردانەكەیاندا بۆ توركیا داوای كارئاسانیان كردووە بۆ پێدانی فیزا بە نەخۆشەكانی كوردستان.

ئاماژەی بەوەش کرد "داوایان كردووە سیستەمی بازرگانیی دەرمان لە نێوان كوردستان و توركیا بە یاسایی بكرێت."

لەبارەی دەرمانەكانی هەرێمی كوردستانیش وەزیری تەندروستی هەرێم گوتی: "ئێمە بەپێی بەشە دەرمانی نێوان هەرێم و عیراق بێ دەبێت تەواوی دەرمانمان لەوێوە بۆ بێت، بەڵام ئێستا تەنها %50مان بۆ دێت، بۆیە ئێستا ڕێژەی %6ی داهاتی كوردستانمان بۆ تەرخان كراوە كە نزیكەی 100 ملیار دینارە بۆ كڕینی پێداویستییەكانی دەرمان بەو هۆیەشەوە تەنها دەرمانی ژیاری و هەنووكەیی دەكڕین و كەرتی خزمەتی تەندروستی پێ بەڕێوە دەبەین."









باسنيوز
Top