شنگالییەكان خۆیان لە پەكەكە بە دوور دەگرن.. لە نیەتیان تێگەییشتوون

 شنگالییەكان خۆیان لە پەكەكە بە دوور دەگرن.. لە نیەتیان تێگەییشتوون
ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، خەڵكی شنگال لە ئێستادا خۆیان لە پەكەكە بە دوور دەگرن، لەبەر ئەوەی نیەتی ئەوانیان بۆ ئاشكرا بووە، بۆیە لە ئێستادا ئەو كچ و كوڕانەی رفاندوویشیانن، هەندێكیان رایان كردووە و هاتوونەتەوە هەرێم.

قایمقامی پێشووی شنگال و ئەندامی ئەنجوومەنی ئەو شارۆچكەیە (مەیسەر حەجی ساڵح)، رایگەیاند: "لە ئێستادا خەڵكی شنگال خۆیان لە پەكەكە بە دوور دەگرن، لەبەر ئەوەی رەفتارەكانیان لەگەڵ ئێمەدا ناگونجێن، چونكە كچ و ژنان دەبەنە ریزەكانیانەوە، بۆیە خەڵكی شنگال بە هیچ شێوەیەك لەو هەڵسوكەوتانەی پەكەكە رازی نین".

(ساڵح) گوتیشی، سەرەتای هاتنی داعش، خەڵك ناچار بوو هەر شوێنێك هەبا ڕووی تێدەكرد، بەڵام دواتر نیەتی پەكەكە ئاشكرا بووە بۆ ئەو خەڵكە، بۆیە لە ئێستا خەڵك لێیان دوور دەكەوێتەوە.

ئەو کە قایمقامی پێشووی شنگال بووە دەشڵێت، "لەناو پەكەكەدا ئازادی نییە و ئەوان كچ و ژن دەڕفێنن، پێویستە هەر كارێكیش بكرێت بە رەزامەندیی ئەوان بێت و رێگە بە كەس نادەن هیچ كارێك بكات، ئەمەیش لای خەڵك قبووڵ نییە."

باسی لەوەیش كرد كە، ئەو كچ و لاوانەی پەكەكە رفاندوونی، هەندێكیان رایان كردووە و گەییشتوونەتەوە هەرێمی كوردستان، ئەوانەی دیكەیش گەر دەرفەت هەبێت رادەكەن.

بە گوتەی ئەو، لە ئێستادا پەكەكە ئەوانەی رفاندوویانن بەردەوام چاودێرییان دەكەن و رێگە نادەن بە ئارەزووی خۆیان هاتوچۆ بكەن، چونكە دەزانن گەر دەرفەتیان هەبێت ڕادەكەن و ئامادە نین لەریزەكانی ئەواندا بمێننەوە.














KDP
Top