جەبار ئەل لعێبی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

 جەبار ئەل لعێبی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
وەزیری نەوتی عێراق سەردانی شاری هەولێر دەکات و بڕیارە وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش سەردانی بەغدا بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31\8\2016، شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: بڕیارە وەزیری نەوتی عێراق سەردانی شاری هەولێر بکات، دواتریش وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەرانی بەغدا بکات”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ئامانج لە سەردانی ئەو دوو وەزیرە، خستنەڕووی وردەکاریی ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدایە لە ڕووی هونەرییەوە و ئالیەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە".

ڕوونیشی کردەوە: “رێککەوتنێکی نەوتی بۆ نەوتەکەی کەرکووک لە لایەن هەرێمی کوردستان و بەغداوە کراوە”.








باسنیوز
Top