هاوردەكردنی تەماتەی ئێرانی بۆ ههرێمی كوردستان قهدهغهكرا
لەسەر بڕیاری قایمقامی پێنجوێن و بێ وەگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،له سبهیهوه هاوردەكردنی تەماتەی ئێرانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە قەدەغەدەكرێت.
" عەبدولڕەحمان عەلی"، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پهرلەمانی كوردستان، بە(باسنیوز)ی راگەیاند: "لە سبەی چوارشەممهوه بەبڕیاری قایمقامی پێنجوێن و بەرپرسانی دەروازەی باشماخ و كشتوكاڵ و نوێنەری جوتیارانی ناوچەكە، هاوردەكردنی بەروبومی كشتوكاڵی لەجۆری تەماتە، بۆ ماوەی مانگێك بەباج و رسوماتیشەوە، لەدەروازەی باشماخەوە بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان رادەگیرێت".
گوتیشی: "ئەو بڕیارە تەنیا لەپێناو ساغكردنەوەی بەروبومی تەماتەی ناوچەكەیە، كە لەئەمساڵدا مەزهندە دەكرێت، نزیكەی (۱۰۰) هەزار تەن بەرهەمی تەماتە هەبێت لەسنووری شارۆچكهی پێنجوێن".
روونیشیكردەوە، لەكاتێكدا پێداویستی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵێك 180 هەزار تەن تەماتەیە، هەربۆیە لەپێناوی بەبازاڕنەكردنی بەرهەمەكانیان، ئەمڕۆ جوتیارانی سنوورەكە، خۆپیشاندانیان رێكخست.
Bas News -
