دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،، سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان 24 ی راگەیاند: "ئێمە رێککەوتنێکی بنچینەییمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ بەشداریپێکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ و دواتریش بەڕێوەبردنی ئەو شارە".
K24 -