وه‌زیرێكی پێشووی هه‌رێم: كوردستان ببێتە دەوڵەت یاخود نا پێویستە لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوێت

وه‌زیرێكی پێشووی هه‌رێم: كوردستان ببێتە دەوڵەت یاخود نا پێویستە لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوێت
، واژۆكردنی رێككەوتنامەیەكی نوێ لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆ پرسی نەوت و بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان پرۆسەی سەربەخۆی كوردستان بەرەو دواوە ببات.

بەڵام دلاوەر عەلائەدین سه‌رۆكی ئينستيتيوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژينه‌وه‌ دەڵێت كوردستان ببێتە دەوڵەت یاخود نا پێویستە لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوێت.

ڕێی بەغدا، بەجۆرێك نزیكبووەتەوە, زوو زوو شاندی حزبی و حكوومی ھەرێمی كوردستان سەردانی دەكەن، شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا جارێكی دیكە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و مووچە و بودجەی ھەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووە و لێژنەیەكیشیان بۆ نزیكبوونەوەی ھەردوولا پێكھێناوە, لەكاتێكدا كورد لە بیری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدایە بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان و جیابوونەوە لە عێراق.

ئەم پیاوە كە چەندین جار لە دیدارەكانی مێریدا بەرپرسانی بەغدا و ھەرێمی كوردستانی بەیەكەوە كۆكردوەتەوە دەڵێت، كورد بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەكە بمێنێتەوە پێویستی بە پەیوەندیكردنە لەگەڵ دراوسێكان
K24 -
Top