دیندار زێباری: خانەوادەی ویداد حوسێن سکاڵایان دژی هیچ کەس و لایەنێک بەرز نەکردۆتەوە، بەڵکو حکومەت داوای جوڵاندنی کەیسەکەیان کردووە
لەم بارەوە د. دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند دوای رووداوی کوژرانی رۆژنامەنووس ویداد حوسێن، جەنابی سەرۆکی هەرێم پەیوەندی بە خانەوادەی ناوبراوەوە کردووە و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به خانه‌واده‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و دڵنیای كردنه‌وه كە مومكین نییه تاوانێكی وا ون بێ و مافیان بفه‌وتێ و پێویستە بە زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم بە بڕیاری ژمارە (23793) و لەسەر بنەمای رێنماییەکانی جەنابی سەرۆکی هەرێم لە (14/8/2018) لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی موقەدەمی مافپەروەر(عصمت فرج محمد صالح) بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی دهۆک، ئەندامیەتی هەریەکە لە رائیدی مافپەروەر (وڵات صدیق ابراهیم) ئەفسەری نووسینگەی کوشتن و رائیدی مافپەروەر (به‌دین سربست علی) ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سێمێل لەسەر چۆنیەتی رفاندن و کوشتنی رۆژنامەنووسی ناوبراو پێکهێنرا. بەپێی لێدوانەکانی ئەندامانی لیژنەکە ویداد رۆژی 13/8/2016 لە شاری دهۆک لەلایەن دوو ئۆتۆمبیلی جۆری کیا تایبەت رەنگی رەش و ئۆپترا تایبەت رەنگی سپی رفێندراوە، کاتژمێر (١٢) ناوبراو لە نزێک ئاوایی گوندی سێجێ بە برینداری دۆزراوە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە، بەڵام لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا. سەبارەت بەم دۆسیەیە دادوەر کەیسی تایبەتی کردەوە و بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تاوانباری نەناسراو بەپێی ماددەی (406/ی.س) و وەرگرتنی وتەی شاهیدان ئەگەر هەبن.
زێباری هەروەها گوتیشی: "کەیسەکە کەیسێکی مەدەنییە و پارێزەری تایبەتی هەیە، ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەپێی بەدواداچوونمان خزم و کەسی ویداد سکاڵایان لەسەر هیچ لایەنێک بەرز نەکردۆتەوە، بەڵکو دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی نەهێشتنی تاوان و پۆلیس لەلایەن خۆیانەوە داوایان لە خانەوادەکەی کردووە داواکە بجوڵێنن. هەر سەبارەت بەم کەیسە گوتەی چەند کەسێکی گومان لێکراو و (5) کەسی نزیک لە شوێنی رووداوەکە وەک شاهید وەرگیراوە، هەروەها تا ئێستا هیچ رێکخراوێکی ناوخۆیی و دەرەوە پەیوەندییان بە پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە کەیسەکە نەکردووە".
یەکێکی دیکە لە کەیسەکان کە باسی لەسەر کراوە دەستگیرکردنی عیسا بارزانییە و لەمبارەوە سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند "عیسا بارزانی له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، به مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره 21ی ساڵی 2003 دەستگیرا بوو و کە تێیدا هاتووە: هه‌ركه‌سێک به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌كارێكدا تێوه‌گلێ به‌مه‌به‌ستی تێکدانی ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه، سزا ده‌درێت، بەڵام ئێستا عیسا بارزانی ئازاد کراوە و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا وەک هەموو راگیراوێک گشت مافێکی هەبوو و خێزان و کەس و کاریشی سەردانیان دەکرد".
تیرۆر کردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی یەکێکی دیکەیە لەو کەیسانەی کە لە بەیاننامەی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاماژەی پێکراوە، لەم بارەیەوە د. دیندار زێباری رایگەیاند: "دوای تیرۆر کردنی رۆژنامەنووس كاوه گه‌رمیانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاوێژكاری یاسایی خۆی ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆسییه‌كه و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوشوێنه‌كانی دادگا ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ژماره (11507)ی رۆژی 2013/12/8، فه‌رمانیدا به پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی.دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌م كه‌یسه دانراو و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوو و ئیفاده‌ی وه‌رگیرا، دادگا بڕیاری ئازاد كردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌ی دا".
سەبارەت بە کەیسی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس سەباح ئەتروشی لە شاری دهۆک دیندار زێباری وتی: رۆژی 2/2/2015 سەباح ئەتروشی بە تۆمەتی شێواندن راستییەکان و شڵەژاندنی بارودۆخی گشتی دەستگیر کرا، بەڵام دواتر لە 16/4/2016 بە هۆی کۆچی دوایی کوڕةکەی بە کەفالەت ئازاد کرا و وەزارەتی پێشمەرگە داوا یاساییەکەی کشاندەوە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا د.دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان وتی: لەکوردستان ئازادی ڕاگه‌یاندن وڕاده‌ربڕین به پێی یاسا فهراههمكراوه بۆیه به سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان كه به پێی ڕێوشوێنی تایبه‌ت مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه و مافی ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاران به پێی یاسا پارێزراوه. وله كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێك كه دژ به ڕێنماییه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردن بێت یان بچێته خانه‌ی ته‌شهیر و ناوزڕاندن ئه‌وا كار به یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار به یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره (35)ی ساڵی2007 ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان و ناكرێت ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیربكرێن تاكو دادگا ڕه‌زامه‌ندی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان وه‌رنه‌گرێت.
به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان به هه‌ڵه له یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007 ده‌گه‌ن كاتێك ئاگادار ده‌كرێته‌وه ناچێته به‌رده‌م دادگا به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ڕۆژنامه‌نووسه.
