پادشاى سعوودیه میواندارى 4 كوردى باكوورى كوردستان ده‌كات
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، سه‌رۆكى تیمى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى حاجیانى هه‌رێمی كوردستان له سعوودیه، ڕایگه‌یاند: "پادشاى سعوودیه بۆ ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى میواندارى له هه‌زار و 400 كه‌س له 58 ده‌وڵه‌تى جیاواز ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج و له‌نێوانیشیاندا 4 كوردى باكوورى كوردستان هه‌ن".
سه‌رۆكى تیمى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى حاجیانى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "له‌نێو ئه‌و هه‌زارو 400 كه‌سه‌دا هیچ هاووڵاتیه‌كى وڵاتانى عه‌ره‌بی نییه و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ساڵه عه‌ره‌ب له نێو میوانه‌كانى پادشاى ئه‌و وڵاته‌دا نه‌بێت". گوتیشی: "ئه‌و 4 كورده‌ى له باكوورى كوردستانه‌وه میواندارى كراون كه‌سایه‌تى ئایینى و پێشنوێژ‌و وتارخوێنى مزگه‌وته‌كانى باكوورى كوردستانن".
ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 20 هه‌زار هاووڵاتى كورد له هه‌ردوو پارچه‌ی باكوور‌و باشوورى كوردستان و وڵاتانى ئه‌وروپاوه به‌شدارى فه‌ریزه‌ى حه‌جیان كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ساڵانى ڕابردوو نزیكه‌ى 30 هه‌زار كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان بۆ حه‌جكردن سه‌ردانی وڵاتی سعودیه‌یان كردبوو.
باس‌نیوز
