دەزگای خێرخوازیی بارزانی و WFP خۆراكی 6212 خێزان دابین دەكەن
ئەمڕۆ سێشەممە، 30/8/2016 لە درێژەی كارو چالاكیەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئاوارە و پەنابەران، بە هاوكاری لەگەڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP، لە هەڵمەتێكی یەكەمدا بەشەخۆراكی مانگانەیان بەسەر 3253 خێزان لە كەمپەكانی دیبەگە و بەحركە دابەش كرد، كە زۆربەی ئەو خێزانانە ئاوارەی پارێزگای مووسڵ و گوندەكانی دەوروبەری بوون.
خێزانە ئاوارەكان، گشتیان پریاسكەی خۆراكیان وەرگرت، كە هەر پریاسكەیەك لە برنج، ئارد، نۆك، شەكر، خوێ، زەیت، پاقلە، ساوار، پێكهاتبوو.
لە چالاكی دووەمدا، بە هەمان شێوە بە هاوكاری لەگەڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP بەشە خۆراكی مانگانەیان بەسەر 2959 خێزاندا دابەش كرد، لە شارۆچكەی خەبات 1853 خێزان سوودمەند بوون، لە شاری كۆیە 673 خێزان و لە شارەدێی كەڵەك 433 خێزانی ئاوارە بەشە خۆراكی مانگانەیان وەرگرت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەگەڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی بەپێی بەرنامەیەك مانگانە پریاسكەی خۆراك وەك بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر خێزانە ئاوارەكان لە كەمپ و دەرەوەی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكەن.
باسنيوز
