یه‌كێتی و عێراق ده‌یانه‌وێ ئاراسته‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران بگۆڕن
ئه‌گه‌رچی وا بڕیاره به‌م نزیكانه وتوێژه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێی توركیاوه ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق پێش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه له هه‌ولێر ده‌كا، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا رێك نه‌كه‌وێ، ئه‌وا ئاراسته‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌گۆڕێ. رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بییش ئاشكرای كردووه، كه یه‌كێتی و عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێك كه‌وتوون.
فه‌یاز نعمه، جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق به ئاژانسی (رۆیته‌رز)ی ڕاگه‌یاندووه، له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆمپانیای سۆمۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌رێی توركیاوه گفتوگۆ ده‌كات.
جێگری وه‌زیری نه‌وت گوتووشیه‌تی: ئه‌گه‌ر بێت و وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامێكی نه‌بوو، ئه‌وا حكوومه‌تی عێراق له‌ڕێی ئێرانه‌وه نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان ده‌كات.
هاوكات ماڵپه‌ڕی (عه‌ره‌بییه جه‌دید) له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه: "مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، به تایبه‌تیی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، ده‌یه‌وێ نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگای هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان هه‌نارده نه‌كرێت".
ماڵپه‌ڕه‌كه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو ناو بردووه و ڕای گه‌یاندووه: "ئه‌و كه‌سه دهستڕۆیشتووهی یه‌كێتی، داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، فشار بخاته سه‌ر هه‌ولێر، بۆ ڕاگرتنی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگای بۆڕیی نه‌وتی كوردستانه‌وه".
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی بۆ فشار دروستكردن به‌كار ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به ئێران‌دا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
رێواس فایه‌ق، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێ عێراق نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی ئێرانه‌وه بفرۆشێ نه‌وه‌كو هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "ماوه‌یه‌كی زۆر عێراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كۆمپانیاكانی باكووری راگرت، كه 150 هه‌زار به‌رمیل بوو له رۆژێكدا، ئێستا ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه، غازه‌كه‌ی لێ جیا ده‌كه‌نه‌وه و دووباره ده‌یكه‌نه‌وه ناو بیره‌كان، ئه‌وه‌ش له رووی داراییه‌وه زیانێكی زۆر به حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌گه‌یه‌نێ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بیر له میكانیزمی دیكه بكاته‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌م و ئه‌و زیانه ئابوورییه".
راشی گه‌یاند، داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك پێشتریش وه‌كو پێویست نه‌هاتووه‌ته ناو خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی سۆمۆوه بووه، ته‌نیا بابه‌گوڕگوڕ و بای حه‌سه‌ن نه‌بێ كه له رێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فرۆشراوه، گوتی: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕیاره بدات به گۆڕینی ئاراسته‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له توركیاوه بۆ ئێران، ئه‌وا له رووی سیاسی و ئابووری ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ ده‌روازه‌ی دیكه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش بێ گومان ئێران ده‌بێ".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌شیه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌وان ناتوانن به ناوی حزبه‌كه‌یانه‌وه قسه بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتی پێی باشه ده‌روازه‌یه‌كی دیكه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێ، به‌ڵام یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت نه‌وه‌كو ئێران، گوتیشی: "ئێمه زیاتر له چه‌ند جارێك وه‌كو په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی داوامان له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كردووه كه فشاری سیاسی هه‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی دیكه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان، نه‌ك ته‌نیا له توركیاوه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت بفرۆشێ".
لای خۆشیه‌وه عه‌لی حه‌سه‌ن به‌لۆ، راوێژكاری پێشوو له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و شاره‌زا له بواری نه‌وت رایگه‌یاند، عێراق له‌م دۆخه‌دا ناتوانێ بۆڕیی نوێ بۆ ئێران رابكێشێت، گوتی: "پێشتر رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی كردووه كه نه‌وت له رێگه‌ی ئوردن بفرۆشێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره و قه‌یرانی دارایی نه‌یتوانیوه یه‌ك خه‌ت له‌و رێككه‌وتنه‌ی جێبه‌جێ بكات".
عه‌لی حه‌سه‌ن، گوتیشی: "ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی عێراق ده‌یكات بۆی جێبه‌جێ ناكرێ و ناچاره جارێ له رێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان نه‌وتی كه‌ركووك بفرۆشێ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، تا عێراق ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به كردار ده‌كا، كوردستان له عێراق جیا ده‌بێته‌وه، ته‌نیا ئه‌و رێگه‌یه‌ش كوردستان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی عێراق ده‌پارێزێ، گوتی: "كه‌ركووك گرێدراوی مادده‌ی 140هو ریفراندۆمه و پێشبینیه‌كانیش روونن كه كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ ئه‌و پرسه به زیانی عێراق خۆی ده‌شكێته‌وه، چونكه له داهاتوودا ئه‌گه‌ر كوردستان له عێراق جیابێته‌وه، پێوستی زۆری به هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
باسنيوز
