میرانی: سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی كاریگه‌ر ده‌بێ بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان
ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له (نواف العاطوب) پارێزگاری مووسڵ كرد.
له دانشتنێكدا كه (شێخ علی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی دهۆكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌بوو، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م دیداره ده‌ربڕی و تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت و عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و دواپێشهات و رووداوه‌كانی گۆرهِپانی سیاسی و ئه‌منی و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تۆماری ده‌كات دژی تیرۆریستانی داعش به‌تایبه‌تی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) كه ده‌رگایه‌كی گرنگ بوو بۆ ڕزگاركردنی مووسڵ.
(فازڵ میرانی) هه‌روه‌ها باسی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌رده‌می و ته‌ئكیدی كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بێ بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كه فاكته‌رێكی ئه‌ساسیه و ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێ كه كورد هه‌رده‌م فاكته‌ری سه‌قامگیری و ئاشتی بووه و خوازیاره كێشه‌كان به لێك تێگه‌یشتن و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
دواتر (میرانی) به پێویستی زانی به‌ر له رزگاركردنی مووسڵ رێكه‌وتنێكی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداری ناوچه‌كه هه‌بێت و هیچ لاینێك فه‌رامۆش نه‌كرێت و ئه‌مه ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ پێكه‌وه ژیان و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارامیش ده‌خوڵقێنێ.
له‌لای خۆشیه‌وه پارێزگاری مووسڵ سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌و ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته و سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ئاواره و لێقه‌وماو، سه‌ره‌ڕای ئه‌م ته‌نگژه ئابوریه ئه‌مه نیشانه‌ی ره‌وشت به‌رزی ئه‌م گه‌له قاره‌مانه‌یه، وههاوڕا بوو له‌گه‌ڵ قسه‌كانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی كه گرنگه مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزرا و بێت و هه‌موو به‌شداری بڕیاردان بن.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی هه‌بوو بۆ سه‌رۆك مسعوود بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه تۆمار كراوه.
KDP
