"سێ ساڵه بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی بڕیوه.. پێویسته به‌غدا پابه‌ند بێت"
(ئایدن مه‌عروف) به پێویستی ده‌زانێت، هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمیش بۆ به‌غدا له‌و كات و ساته‌دا گرنگ ده‌زانێ و ده‌ڵێت، وه‌كو توركمان پێشوازی له‌و سه‌ردان و گفتوگۆیانه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر هه‌رێم و به‌غدایه، چونكه پێَشتر به‌غدا هیچ جددیهكی پێوه دیار نه‌بووه به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی دارای و شه‌ڕی داعش و هاتنی ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
(مه‌عروف) گوتیشی: "پێویسته به‌غدا پێگیری به ڕێككه‌وتنه‌كان بكات و جددی بێت له‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكات، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ئه‌وه بۆ سێ ساڵ ده‌چێت به‌غدا بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، ئه‌وه‌یش له هیچ شوێنێك نه‌بووه، كه تا ئێستاش به‌شێكین له عێراق و ده‌شبێت مافه‌كانیشمان بدرێت".
KDP
