هەولێر.. ئەمڕۆ چوار قایمقام دەست بەکار دەبن

 هەولێر.. ئەمڕۆ چوار قایمقام دەست بەکار دەبن
سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، کە چوار قایمقامی پارێزگای هەولێر دەست بەکار دەبن.



کەنعان خەیلانی، سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ شوێنێک بۆ قایمقامە کۆنەکان دیاری نەکراوە و لە ناو دیوانی پارێزگا دەوام دەکەن.



کەنعان خەیلانی هەروەها رایگەیاند، کە کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 30ـی ئابی 2016، ھەر چوار قایمقامی چۆمان، رەواندز، شەقڵاوە و خەبات دەست بەکار دەبن.



سەرۆکی لیستی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتیی دەست بەکار بوونی ئەو چوار قایمقامە دەکات.



لە چوارچێوەی گۆڕانکاریی و چاکسازییەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری گۆڕین و جێگۆڕکێ پێکردنی چەند قایمقامێکی دا.



بەپێی بڕیارەکە، ئەحمەد قادر حەمەدەمین وەک قایمقامی نوێی چۆمان، کوێستان ئەحمەد قادر، وەک قایمقامی نوێی رواندز، جوان رەفیع فەتحوڵلا، وەک قایمقامی نوێی شەقڵاوە و هێمن قادر فەقێ عەبدوڵڵا وەک قایمقامی نوێی خەبات دەست بەکار دەبن.









باسنیوز
Top