ئه‌مریكا پێشوازی له سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا ده‌كات
برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی باراک ئۆباما، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، پێشوازی له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 29\8\2016ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
مه‌كگۆرك كه به كه‌سایه‌تییه‌كی بیانیی كاریگه‌ر له گۆڕه‌پانی سیاسیی ناوچه‌كه دادەنرێت، خۆشحاڵیی خۆی نیشان ده‌دات كه هه‌ردوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی عێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییان هاوکارییەکانی نێوانیانە بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 29\8\2016، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پاشانیش عه‌ممار حه‌كیم، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا.
بارزانی دواتر سه‌ردانی ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئه‌مریكای له عێراق كرد و ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد.
باسنيوز
