قایمقامی شنگال: پەکەکە زۆرێك له‌ کچانی ئێزدی رفاندوون و کەسوکاریشیان داوای گەڕانەوەیان دەکەن

 قایمقامی شنگال: پەکەکە زۆرێك له‌ کچانی ئێزدی رفاندوون و کەسوکاریشیان داوای گەڕانەوەیان دەکەن
قایمقامی قەزای شنگال دەڵێت، پەکەکە زۆرێك له‌ کچانی ئێزدی رفاندوون، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یش نیگەرانیی کەسوکارەکانیانی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌ و داوای گەڕانەوەیان دەکەن.

قایمقامی قەزای شنگال (مەحما خەلیل) راگەیاند "لە شنگال، چەکدارانی پەکەکە زۆرێك له‌ کچانی ئێزدییان لەخشتە بردووە و رفاندوویانن، ئەم كرده‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یش بووه‌تە ھۆی ئەوەی لای کەسوکاری ئەوانە نیگەرانیی لێ بکەوێتەوە، چەند جارێک داوایان لە پەکەکە کردووە کە کچەکانیان بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام پەکەکە رەتی دەکاتەوە و رازی نییە.''

(مەحما خەلیل) جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌، به‌ هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ نه‌شیاوه‌ی پەکەکەوە، کێشە دروست بووە و کەسوکاریان بە ھیچ شێوەیەک بەو کارەی پەکەکە رازی نین.

قایمقامی شنگال، هه‌ڵوێستی ئیدراره‌ی ناوچه‌كه‌یشی ڕاگه‌یاند به‌وه‌ی كه‌، ''ئێمە دژی ئەو کردارانەی پەکەکەین چونكه‌ كێشه‌ بۆ ئیداره‌كه‌مان ده‌نێنه‌وه‌، بەڵام به‌ داخه‌وه‌ كه‌ گوێ لە ئێمە ناگرن.''
Top