ئەندامێکی پەرلەمان: یەکێتی و مالیکی لەسەر داخستنی دۆسیەیەک ڕێککەوتوون

ئەندامێکی پەرلەمان: یەکێتی و مالیکی لەسەر داخستنی دۆسیەیەک ڕێککەوتوون
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر داخستنی دۆسیەی کوشتنی مامۆستاکەی زانکۆی بەغدا ڕێککەوتوون.

شوان قەڵادزەیی، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: “کاتێک نووری مالیکی، لەسەر دۆسیەی کوشتنی مامۆستاکەی زانکۆ لە بەغدا گوتی (خوێن بە خوێن)، هه‌ستی هه‌موومانی جووڵاند، بۆیە له ‌گرتوخانه‌ی سوسێ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین، سه‌ردانی ملازم (ئەحمەد)مان کرد و خۆشحاڵ بوین به گەڕانەوەیان له ‌گرتوخانه‌ی به‌غداوه‌ بۆ کوردستان”.

قەڵادزەیی لە زاری ملازم ئەحمەدەوە باس لەوە دەکات، لە کاتی ڕووداوەکەدا، مامۆستاکەی زانکۆ کە هاوکات ڕۆژنامەنووسیش بوو، ویستوویەتی “بەبێ حیسابکردن” بۆ هێزە ئەمنییەکان، بە بازگەکەدا تێپەڕ ببێت. دەشڵێت: “ملازم ئەحمەد گوتی، ئەگەر تەقەم لەو مامۆستایەی زانکۆ نەکردایە، ئەو ئێمەی دەکوشت”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد: “زانیاریمان هەیە کە لە کاتی سه‌ردانیکردنی نووری مالیکی بۆ سلیمانی، فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازیی خەڵکی پشده‌ر، لە ڕێگەی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتییەوە، یاداشتێکی بە مالیکی داوە و داوای کردووه‌، دۆسیه‌ی ملازم ئەحمد ئیبراهیم مستەفا یه‌کلایی بکرێتەوە و ئازاد بکرێت، به‌پێی وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییە،‌ مالیکی به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ دابخات و ئاماده‌یی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕیوە”.




باسنیوز
Top