چیرۆکی ئەو دایکەی ساڵێکە وێڵە بەشوێن منداڵەکانیدا

چیرۆکی ئەو دایکەی ساڵێکە وێڵە بەشوێن منداڵەکانیدا
دایکێک زیاتر له‌ سالێكە داوای وەرگرتنەوەی دوو منداڵەکەی له‌ مێرده‌كه‌ی دەکات کە ماوەی هەشت ساڵە لێی جیابۆتەوە.

دوای ئه‌وه‌ی دادگاى هەولێر ئەرکى بەخێوکردنى منداڵەکانى خستە ئەستۆى دایکیان، پیاوه‌كه‌ منداله‌كانی هەڵگرتووە و بەرەو شوێنێکى نادیارى بردوون و دیارنەماون.

دایکى دوو منداڵەکە کە ناوى (خ م ) دەڵێت لە چەندین شوێنی هه‌رێمی كوردستاندا بە دوایاندا گەڕاون به‌ڵام گەڕانەکەیان بێ سود بووه.

ئه‌فسه‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، له‌ به‌شی یاسایی به‌دواداچونیان بۆ دۆسیەکە كردوه‌ و دادگاش بریاری ده‌ستگیركردنی بۆ پیاوه‌كه‌ ده‌ركردوه‌.

پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، کەس و کاری پیاوەکە وتویانە ئەوانیش نازانن کوڕەکەیان دوو منداڵەکەى بۆ کوێ بردووە.

ئه‌گه‌رچی پیشتر دۆسیەى له‌م شێوه‌یه‌ هه‌بووه‌ به‌ڵام لە رێی دادگاوه‌ یه‌كلا كراونه‌ته‌وه‌ و هیچیان نە گەیشتونەتە حاڵەتی دیارنەمان، دایکەکەش ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات به‌ڵگه‌ی ده‌نگی لایه‌ كه‌ منداڵه‌كانی لە ڕابردوودا پێیان وتووه‌ باوكیان بە نیازە بۆ شوێنێكی نادیاریان ببات.
NRT -
Top