پۆلیسی سلێمانی: بە فیشەکی تاپڕ پێشمەرگەیەک لەکاتی دەوامدا کوژرا

پۆلیسی سلێمانی: بە فیشەکی تاپڕ پێشمەرگەیەک لەکاتی دەوامدا کوژرا
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پێشمەرگەیەکی یەکەکانی ٧٠ ی پێشمەرگە لەکاتی دەوامدا بەفیشەکی تاپڕ کوژراوە و کەسێکیش لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ ٢٨ ی ئابی ٢٠١٦ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "ئێوارەى ئەمڕۆ لە فەرماندەیى یەکەکانی ٧٠ ی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەک بە گولەى تاپڕ کوژراوە".

وتیشی "پێشمەرگەکە ناوى (م، ع، ع) ەو دانیشتووى چەمچەماڵە و تەمەنى ٢٢ ساڵە، بەپێی زانیارییەکان هاوڕێیەکى فیشەکى تاپڕى لەدەست دەرچووە و کوشتویەتى".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی چۆنیەتی ڕوداوەکەوە دەستی پێکردوە.
Top