ئیبراھیم برۆ: ٣٠ سەرکردە و ئەندامی ئێمە زیندانیی دەستی پەیەدەنە

ئیبراھیم برۆ: ٣٠ سەرکردە و ئەندامی ئێمە زیندانیی دەستی پەیەدەنە
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا دەڵێ، پەیەدە زوو زیندانیانی داعش و ڕژێم ئازاد دەکات، کەچی ئەو ٣٠ سەرکردە و ئەندامەی ئێمەی هەر بەر نەدا.



سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئیبراھیم برۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەیەدە هێشتایش هەر خەریکی گرتنی سەرکردە و کادیرانی ئێمەیە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا و، واز ناهێنێت؛ پەیتاپەیتا زیندانیانی داعش و ڕژێمی سووریا ئازاد دەکەن و، گیراوانی ئێمەش هەر وا لە زینداندانە؛ لێ ناگەڕێن کێشەی نێوان ئێمە و خۆیان چارەسەر بکرێت."



(ئیبراھیم بڕۆ) گوتیشی، ئەمێستا ٥ سەرکردە و، ٢٥ ئەندام و کادیری ئێمە لای پەیەدەنە و، پەیەدە گرتوونی.


PDK.info
Top