لە بەردەڕەش 3 كەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

 لە بەردەڕەش 3 كەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
ئێوارەی رۆژی شەممە 27-8-2016، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگەی پردی حەسەنییە لە شارۆچكەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەشی سنووری پارێزگای دهۆك، 3 كەس گیانیان لە دەستداو 2 كەسی دیكەش برینداربوون.

نەقیب سەعید عەبدوڵڵا، بەرپرسی هاتووچۆی شارۆچكەی رۆڤیا راگەیاند:" رووداوەكە كاژێر 08:30 خولەكی ئەمشەو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە، ئەویش لە ئەنجامی بەهەڵە بەپێشكەوتنەوەی ئۆتۆمبێلێك، بەداخەوە 3 كەس گیانیان لە دەستداو 2 كەسی دیكەش برینداربوون".


رووداو-
Top