ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، هیچ پیرۆزباییەکی بە هەڤاڵ ئەبوبەکر رانەگەیاندووە

 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، هیچ پیرۆزباییەکی بە هەڤاڵ ئەبوبەکر رانەگەیاندووە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی دا رادەگەیەنێ کە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکیان بە هەڤاڵ ئەبوبەکر رانەگایاندووە و ئەوەی لە هەندێ مێدیادا بلاوکراوەتەوە راست نییە.

دەقی روونکردنەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە:

ئەمڕۆ بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لەڕێگەی کەناڵێكی ڕاگەیاندنەوە، ڕایگەیاندووە بەر لە گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بە پارێزگاربوونی لەڕێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا پێ گەیاندبووم، لێرەوە ڕایدەگەیەنین"سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە بەڕێز(هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە".
هەروەها سەرۆک بارزانی بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی هیچ شوێن و کەسێکەوە پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لە ناوبراو نەکردوە، پێمان سەیرە هەواڵێکی لەو جۆرە لە مێدیاوە بڵاو دەکاتەوە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا
27-8-2016


PDK.info
Top