لە هەولێر ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و 4 دز ڕووی دا

 لە هەولێر ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و 4 دز ڕووی دا
لە کاتی هەوڵی دزیکردن، لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، پۆلیس ڕووبەڕووی ژمارەیەک دز بووەوە و دواتر دەستگیر کران.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر کە لە پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، سەعات 11ی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی (32 پارک) لە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، لە کاتێکدا 4 دز خەریکی ئەنجامدانی دزی بوون و لە لایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە ئاشکرا کراون، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هەردوو لا ڕووی داوە و دواتر دزەکان دەستگیر کراون، بەڵام ئاماژە بەبوون یان نەبوونی هیچ زیانێک نەکراوە.

پۆلیسی هەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئێستا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەکەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاریی زیاتر بڵاو دەکەنەوە.









باسنيوز
Top