سیاسەتمەدارێکی کورد: دەوڵەتی یاسا دەیەوێت شەقامی کوردستان بکات بە دوو بەشەوە
جاسم محهمهد، ئهندامی ئیئتیلافی دهوڵهتی یاسا له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕای گەیاندووە کە حزبە کوردییەکان لەگەڵ هەوڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نین بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، لە کاتێکدا پارتی دیموکراتیی کوردستان و بارزانی و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر کۆنفیدرالیەتی کوردستان لە ناوچەکە، بە مەبەستی دەرفەتی زیاتر بە کوردانی عێراق و تورکیا.
ئەو قسەکانی بارزانی بەبیری خەڵک دەهێنێتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامهوانی لەدوای دیداری لهگهڵ بهرپرسانی باڵای تورکیا له ئهنقهره ڕای گهیاندبوو، بهمزووانه گۆڕانکارییهکی زۆر له ناوچهکه ڕوو دهدات.
لە بەرامبەردا د. دیندار دۆسکی، سیاسەتمەدار و ئەندامی دەست لەکار کێشاوەی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سەبەخۆیی و ڕیفراندۆم مافێکی خەڵکی کوردستانە، هیچ حزبێک بۆی نییە لەسەر ئەو مافە بڕیار بدات”. جەختیشی لەوە کردەوە: “بۆ دەوڵەتی یاسا نییە بڕیار لەسەر ئیرادەی خەڵکی کوردستان بدات، بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەر گەلێک مافی خۆی هەیە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، بۆیە هیچ حزبێکی کوردستان بە فەرمی نەیگوتووە لەگەڵ دەوڵەتدا نییە، ئەگەر هەشبێت، ئەو مافەی نییە، چونکە ڕیفراندۆم کە دەکرێت لەسەر بنەمای گەل دەکرێت”.
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لە ڕاپرسییەکەی زانکۆی ئەمەریکی، نزیکەی ٪85ی زیاتری خەڵکی کوردستان لەگەڵ ڕیفراندۆمدا بوون، بۆیە ئێستا ئەوان دەیانەوێت شەقامی کوردستان بکەنە دوو بەشەوە".
دۆسکی لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد: “خەباتی هەموو هێزە کوردییەکان بۆ ئەو ئامانجە بووە، ئەمە کێشەیەکە پەیوەندی بە گەلی کوردستانەوە هەیە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک واقیعی هەرێمی کوردستان، داوای ڕیفراندۆم دەکات، چونکە ئەمە خواستی خەڵکی کوردستانە”.
پێشتر نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ئێران و لە پاش سەردانەکەی بۆ سلێمانی، ڕای گەیاندبوو: ”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاراستەی سەربەخۆیی کوردستان ناڕۆن“.
باسنيوز
