پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان لەکەرکوک: ته‌رمی گه‌نجێكی ئاواره‌مان له‌كافتریایه‌كدا دۆزییه‌وه
ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌ناو كافتریایه‌ك له‌شه‌قامی رێگای به‌غدا له‌نزیك بینای پارێزگای كه‌ركوك دۆزراوه‌ته‌وه، دواتر هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
عه‌مید ره‌زوان شوكور كاكل، به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان راگه‌یاند "ته‌رمه‌كه ده‌ركه‌وت گه‌نجێكه به ناوی (لیوا محمه‌د حوسێن) ئاواره‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌یه‌و هاتووه‌ته كه‌ركوك، له‌و كافتیریایه كاریكردووه".
به‌پێی وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، خاوه‌نی كافتیریاكه وتوویه‌تی "ئه‌و گه‌نجه دوای كاركردنی كاتژمێر 10 به‌یانی چووه‌ته سه‌ر جێگاكه‌ی پشوو بدات، به‌ڵام دواتر گیانی له‌ده‌ست داوه".
له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیانكردووه به‌لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه‌و ئاماده‌نین، زانیاری زیاتر بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌هۆبه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌ركوك وتی "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان به‌پشكنینی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هیچ ئاسه‌وارێك به‌جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه یا نا، هه‌روه‌ها هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی چیه، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوی نازانین ته‌مه‌نی چه‌نده‌و پێده‌چێت له‌نێوان 25 بۆ 30 ساڵ بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ته‌رمی گه‌نجێكی تر له‌سه‌رقه‌برانێكدا له‌نزیك كه‌ركوك دۆزرایه‌وه به‌ناوی بارزان محه‌مه‌د ڕه‌حیم، كه له‌دایكبوی ساڵی 1981، خێزانداره، ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له‌شاری كه‌ركوك.
وێنه‌ی بارزان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر پشتی دروشمی پشتگیریی له‌بارزانی نوسراوه، بۆیه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی مشتومڕی ناوه‌ته‌وه به‌وپێیه‌ی ده‌وترێت "ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به‌جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه".
