شەپۆلێكی دیكەی سیسەركە روو لە گەرمیان دەكات

شەپۆلێكی دیكەی سیسەركە روو لە گەرمیان دەكات
لە ماوەی 48 كاژێری رابردوودا لە كفری و كەلار و گوندەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان شەپۆلێكی دیکەی سیسەركە روویی لە ناوچەکە کردووە.

كامەران، ساڵح بەڕێوەبەری خۆپاراستنی گەرمیان راگەیاند "شەوی یەکشەممە 25-7-2016 بەشێك لە گەڕەكەكانی كەلارمان بە دەرمان رەشكرد، شەوی دووشەممە 25-7-2016 لەكفری دەبین و لە رۆژانی دیكەدا كەلار و رزگاری و سەرقەڵا رەش دەكەینەوە، سیسەركەكان مەترسیدار نین بەڵام بێزاركەرن".

فەرەیدون حەمەئەمین، دانیشتووی شارۆچکەی رزگاری راگەیاند "لە شەوی یەکشەممەوە بەدەست سیسەركەوە گیرمان خواردوە، هەزاران سیسەركە لە شارۆچکەکەماندا بڵاوەیكردوە كەسێك لایەنی پەیوەندییدار نییە دەرمانێك بڕژێنێت".

شادیە محەممەد، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان گوتی " ئەو جۆرە سیسرکەیە لەنێو شاردایە ناتوانین هیچ كارێك بكەین دەرمان بڕێژین، دەبێت خۆپاراستنی گەرمیان ئەوكارە بكەن".

عەلی جەمال قەدووریی، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند: "شەوی یەکشەممە لە نزیك هۆڵی بۆنەكانی گەرمیان ژمارەیەكی زۆر سیسەركە بینرا قائیمقامی كەلار بەهاوكاری یەكەی خۆپاراستنی كەلار لیژنەیەكیان پێكهێنا بۆ قەڵاچۆكردنی مێرەوەكە هەندێك دەرمانمان رشت، بەڵام سوودێكی ئەوتۆی نابێت چونكە سیسركەكان زۆرن".

ماوەیەك بەرلە ئێستا لە كفریش ژمارەیەكی زۆر سیسەركە بڵاوبوویەوە لیژنەیەك لە قائیمقامیەتی كفری بەهاوكاری تەندروستی كفری لەناو بران.

Top