ئاواره‌ی كه‌مپی به‌حركه‌ هاوكاری خۆراكی كران

ئاواره‌ی كه‌مپی به‌حركه‌ هاوكاری خۆراكی كران
هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی پارێزگاكانی ئه‌نبارو سه‌لاحه‌دین و موسڵ له‌ ناو كه‌مپه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی فریاكه‌وتنی ئیسلامی له‌ كه‌مپی به‌حركه‌ پریاسكه‌ به‌سه‌ر 850 خێزانی ئاواره‌ی موسڵ و ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین هاوكاری ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ 25/7/2016 دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر ئاواره‌كانی شاری موسڵ و ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌و له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی فریاكه‌وتنی ئیسلامی، پریاسكه (پارسێل)ی وشكه‌خۆراكیان‌ پێشكه‌شی 850 خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپی به‌حركه‌ له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرد.
Top