دەنگ لە سەر چوار قائیمقامی سنووری پارێزگای هەولێر دەدرێت

دەنگ لە سەر چوار قائیمقامی سنووری پارێزگای هەولێر دەدرێت
بڕیارە رۆژی سێشەممە 26-7-2016 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، دانیشتنی ئاسایی ژمارە 41-ی خۆی ئەنجامبدات و دەنگ لەسەر كاندیدانی قائیمقامیەتی چوار قەزا دەدات.

غازی عەلی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر راگەیاند: "سبەی دەنگ لەسەر كاندیدانی پۆستی قائیمقامی قەزای چۆمان، خەبات، شەقڵاوە و رواندووز دەدات".

غازی عەلی گوتی:" ئەو چوار كاندیدە لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانن".

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە 30 ئەندام پێكدێت، ئێستا ژمارەی ئەندامانی پارتی بووە 13 و یەكێتی بووە 5 دوای ئەوەی هیوا جەوهەر قەهار، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز بووە پارتی، چواریان گۆڕانن، دوویان كۆمەڵن، یەكێكیان یەكگرتووە. ئەوانی دیكەش كۆتای پێكهاتەی توركمان و كلدۆئاشووری و سرییانەكانە.
Top