گەرمای هاوین بازاڕی ئامێرە فێنککەرەوەکانی گەرمکردووە

گەرمای هاوین بازاڕی ئامێرە فێنککەرەوەکانی گەرمکردووە
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هاوینی ئەمساڵدا، کە هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی بڕی کارەبا، خواستی هاونیشتمانیانی لەسەر ئامێرە فێنککەرەوەکان زیادکردووە، بە تایبەتی ئەو ئامێرانەی کە کارەبایان کەمدەوێت و لە نرخیشدا هەرزانن.

کەمی کارەبا گەرما بەتینەکەی هاوین بازاڕی ئامێرەکانی فێنک کەرەوەی گەرم کردووە، بەتایبەت ئەو ئامێرانەی کە بارگاوی دەکرێنەوە و بەبێ کارەبا کاردەکەن، دووکاندارێک لەسەرەتای هاوینەوە تائێستا نزیکەی هەزار ئامێری فێنک کەرەوەی فرۆشتووە.

بەهۆی کەمبونەوەی کارەبای نیشتمانی ئێستا موەلیدەی گەڕەکانیش گوشارێکی زۆریان لەسەرە، لەبەرامبەر ئەو گوشارەشدا ئەوان کرێی ئەمپێرەکانی کارەبایان زیادکردووە.

ساڵانە حکومەت بڕە پارەیەکی زۆر لە بەرهەم هێنان و کڕیینی کارەبادا خەرج دەکات، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە بەتەواوی کارەبا بدات بەخەڵک بۆ ئەوەی رەوشی کارەبا بەتەواوی چاکبکرێت و گلەیی و ناڕەزایی خەڵکیشیان لەسەر نەمێنێت.
Top