بەهۆی سکاڵای بانکێکەوە گەشتکردن لە زەکەریا عەبدوڵا قەدەغەکرا
بانکەکە ئاماژەى بەوە کردووە ئەو هونەرمەندە بە بڕی چوار ملیۆن دۆلار قەرزێکى له بانکه‌که وه‌رگرتووه به ڕێژەیەک سوودی مانگانه و بڕیار بووە لە ماوه‌ی شه‌ش مانگدا بیداتەوە، به‌ڵام چوار ساڵ تێپه‌ڕبووه قەرزەکەى نەگەڕاندووەتەوە، بە وتەى پۆلیسیش بەهۆى زیادبوونى سودەکەوە قەرزەکە بووه به شه‌ش ملیۆن و ٣٧٥ هه‌زار دۆلار.
بانکی کوردستانی نێوده‌وڵه‌تی لە ماوەى مانگى ڕابردوودا دوو سکاڵایان لەسەر هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا تۆمارکردووە، سکاڵاى یەکەم ٢٠ى مانگى ڕابردوو لە دادگای بەرایى هەولێر و سکاڵاى دووەم ٢٠ی ئەم مانگە لە پۆلیس تۆمارکراوە.
به پێی بڕیاری دادگای به‌رایی هه‌ولێر گەشتکردن و چوونه ده‌ره‌وه له هونه‌رمه‌ند زهکرهیا عبدوڵا قه‌ده‌غه کراوه تا ئه‌و کاته‌ی دادگا بڕیار لەسەر دۆسیەکەى ده‌دات.
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌کرێت زەکەریا دوای بڕیارەکەی دادگا بە پاسپۆرتی سویدی کوردستانى بەجێهێشتووە به‌ڵام کەسێکى نزیک لەو هونەرمەندە بە ئێن ئاڕتی ڕایگه‌یاند ناوبراو چاوه‌ڕوانی بڕیارى دادگایە و لە هەرێمى کوردستانە.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به بانکی کوردستانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ قسهەیەک بکەن.
هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ ماوەی چەند ساڵێکە به‌هۆی کاری وه‌به‌رهێنان و دروستکردنی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له کاری هونه‌ری دوور کهوتووەتهوه.
