تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکووک سێ کەس بریندار دەکات

تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکووک سێ کەس بریندار دەکات
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەباشووری شاری کەرکووک سێ کەس بریندار دەبن.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک راگەیاند "بۆمبێک لەنزیک عەلوەی کەرکووک لە باشووری شارەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوونە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک گوتیشی " ئەو کەسانەی بریندار بوونە (ياسين خلف شەهاب و جەميل جوبير سەعيد و ئەحمەد شكر عايش)ه ، کە هەرسێکیان ئاوارەن و لەگەڕەکی نەسری شاری کەرکووک نیشتەجێن و پیشەیان کاسبە".

سەرحەد قادر گوتیشی " بریندارەکان برینەکانیان سوکە و لەنەخۆشخانەن چارەسەری وەردەگرن".
Top